عەلی ئادینەزادە; باوکی شەهید ئەبولفەزڵ ئادینەزادە، تەمەن ١٧ ساڵ کە لە مەشهەد بە گوللەی ساچمەی بەكرێگیراوانی ڕژیم شەهید کرا، لە ستۆریی خۆی لە ئینستاگرام سەبارەت بە شەهید کرانی ئارمیتا گەراوەند نووسیویەتی:
ئەم خەنانەتان ئیتر ڕەنگیان نییە، دووربین خراپ ببوو، فشاری دابەزیبوو، لە بەرزاییەکەوە کەوتە خوارەوە. بەڵام ئەبووفەزڵەكەی من گولـلەی ساچمەی لێدرا، لەلایەن یەکەیەکی تایبەتەوە تەقەی لێکرا، ئەگەر کاری ئێوە نەبووە، دووربینەكانمان نیشان بدەن، پێچەوانەكەیمان بۆ بسەلمێنن". لە شوێنی تەقەی ئەبوولفەزڵ ٢٥ دووربین بوون، هەموویان خراپ بوون، کەواتە چۆن ئەو کەسەت دۆزیەوە کە ئەبوولفەزلی برد بۆ نەخۆشخانە و پرسیار و وڵامت لێوەرگرت؟