تاقمێکی عێراقی ناسراو بە "محور مقاومت" سەر بە رژیمی ترۆریستی ئاخوندی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، بەرپرسیارێتی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە تەنەفی سووریە لە ئەستۆ گرت.
لەم پێوەندییەدا وەزیری دیفاعی ئەمریکا ڕایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەندین جار لەلایەن چەکدارە میلیشیاكانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران هێرش کراوەتە سەر کەسەکانمان. ئەگەر هێرشی ئەو گرووپانەی کە حکومەتی ئێران پشتیوانییان لێدەكا بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام بێت، ئێمە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی خەڵكەكەمان درێغی ناکەین.