بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، ژمارەیەک له قوتابییانی قوتابخانەی گوندی ڕەسوڵ ئاوا (بەغدانییه)ی ئێرانشار ژەهرخۆر کراون.
بەگوێرەی زانیارییەكان چەند ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن ڕەوانەی قوتابخانەکە کران بۆ ناردنی قوتابییان بۆ نەخۆشخانە و هێزە سەرکوتکەرە نیزامییەکانیش ڕێگریان لە چوونی كەسوكار و خەڵك بۆ نزیک قوتابخانەکە كردووە.