ڕۆژی هەینی ۱۲‌ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی, بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی, کادر و پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگەرانی سازمانی خەبات, ڕێوڕەسمی ۱۰ی خەزەڵوەر, ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران, بەڕێوه‌چوو.
ده‌سپێکی ئه‌م کۆبونه‌وه‌که وێڕای به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان بە سرودی نیشتمانی ئەی وەتەن و دەقەیەک ڕاوه‌ستان و بێده‌نگی و فاتیحە خوێندن بۆگیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی، به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد.
خاتوو ڕێناس فەلەکی ووتاری لێژنەی ئامادەکاری ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ی پیشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد و پارچه شێعرێکی نه‌مرمامۆستا شێخ جه‌لال حوسەینی, ڕێبه‌ر و دامەزرێنەری سازمانی خەباتی خوێنده‌وه.
لە بڕگەی دووهەمی بەرنامەکان دا بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی, سکرتێری گشتی سازمانی خەبات, لەسەر مێژووی ۱۰ی خەزەڵوەر و بە هەڵسەنگاندنی هەلوومەرجی ناوچەکە, کوردستان و ئیران, دۆخی ئەمڕۆی کوردستان و ئەرکی پێشمەرگە و خەڵکی ناوخۆی وڵات, کورتە باسێکیان پێشکه‌ش کرد وپیرۆزبایی ئه‌م یاده پیرۆزه‌ی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات کرد.
پاشان پەیامی کومیتەی ناوەندی لە لایەن بەڕێز خاتوو ئەفسانە ڕەحیمی, ئەندامی کومیتەی ناوەندی خوێندرایەوە. لە درێژەدا بەشێک لە مێژووی ۱۰ی خەزەڵوەر بەشیوی ڤیدیویی بۆ بەشداربووان بڵاو کرایەوە. پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەم بۆنەوە, لەلایەن بەڕێز کاک کەریم بابەکری, ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوانی خوێندرایه‌وه.
کۆتایی مه‌ڕاسیمه‌که به پێشکه‌شکردنی سرودێک وخوێندنه‌وه‌ی چه‌ند شیعرێکی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بە ناوی خەزەڵوەر پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا و بە هەڵپەرکێ و شایی و شادیی به‌شداربوان کۆتایی بە ڕێوڕەسمی ۱۰ی خەزەڵوەر هێنرا.