سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئێعدامەکان لە ئێران بە ڕێژەی ٣٠% زیادی کردووە
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران بە ڕێژەیەکی مەترسیدار ئیعدام دەکات و ژمارەی ئێعدامەکان لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٣٠% زیادی کردووە.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش; سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران باسی لە ئێعدام کردنی حەوت کەس لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی سەرتاسەری ئێران لە دوای شەهید کرانی ژینا ئەمینی لە گرتووخانەی پۆلیسی سەرکوتکەری ڕژیمی کرد.