شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دۆخی تەندروستی عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانی سیاسی کورد خراپ ڕاگەیندراوە

دۆخی تەندروستی عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانی سیاسی کورد خراپ ڕاگەیندراوە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، باری تەندروستیی عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانی سیاسی کورد لە بیستەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، ناجێگیرە. باس لەوەش کراوە کە ناوبراو لە نەخۆشخانەی زیندانی ناوەندی ورمێدایە و لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی زیندان بە داوای مۆڵەتەکەی ڕازی بوون، بەڵام ڕێکخراوی ئیتلاعاتی ترۆریستی پاسداران ئەو داواکاریەی وەرنەگرتووه. 
بەرپرسانی تەندروستی زیندان بەهۆی سەختی باری جەستەیی ناوبراو بەهۆی دابەزینی کێش و پێشینەی خوێنبەربوونی گەدە، درێژەدان بە مانگرتنەکەیان بە مەترسیدار ڕاگەیاندووە.


1 ساڵ و 18 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دۆخی تەندروستی عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانی سیاسی کورد خراپ ڕاگەیندراوە

دۆخی تەندروستی عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانی سیاسی کورد خراپ ڕاگەیندراوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن