خانەوادەی محەممەد (سۆران) مورادخانی کە زیاتر لە سێ حەوتوو لەمەوبەر لەلایەن سەرکوتکەرانی ڕژیم گیراوە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرتنی لە میدیاکان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی سنەوە هەڕەشەیان لێکراوە.
هەر لە یەکەم سەعاتەکانی گرتنی ئەم هاووڵاتییە، بەکرێگیراوان خانەوادەکەیان خستۆتە ژێر فشارەوە و هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر ئەم هەواڵە بدەن بە میدیاكان، منداڵەکانی دیکە و ئەندامانی دیکەی خانەوادەکەش بە هەمان شێوە دەگرن.
محەممەد (سۆران) مورادخانی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٢ ساڵەی خەڵکی سەقز و دانیشتووی شاری سنە، لە ٢٠ی ڕەزبەر لەلایەن بەکرێگیراوانی خامنەییەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی گرتن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە.