پۆلیسی شاری هامبۆرگی ئاڵمان ڕایگەیاند، کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە سنووری فڕۆکەخانەی هامبۆرگی بڕیوە و لە تەنیشت یەکێک لە فڕۆکە گەشتیارییەکان چەند جارێک تەقەی بە ئاسماندا کردووە، هەربۆیە فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەک بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە ٢٧ گەشتی ڕاگرتووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی هامبۆرگ باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسەی لەنێو فڕۆکەخانە تەقەی کردووە تەمەنی ٣٤ ساڵە و منداڵێکی چوار ساڵ کە گوماندەکرێت منداڵی خۆی بێت وەک بارمتە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بەدیل گرتووە.
پۆلیسی هامبۆرگ ئاماژەی بەوەشداوە، ڕووداوەكە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە و لە هەوڵی گرتنی تەقەکەرەکەدان.