یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگواستنی ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای خەڵکی ئاودانان، بۆ جێبەجێکردنی سزا سەپێندراوەکەی

ڕاگواستنی ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای خەڵکی ئاودانان، بۆ جێبەجێکردنی سزا سەپێندراوەکەی
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ٢٧ مانگ بۆ زیندان گوازرایەوە. ئەم چالاکە فەرهەنگییە لە سەردەمی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی گیرابوو.
ئەم مامۆستایە پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بە تۆمەتی ساختەکاری کراوی تەبلیغات دژ به دەسەڵاتی ئاخوندی و "تێكدانی بیروڕای گشتی" بە ٢٧ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
لە لایەکی دیکەوە ئەحمەد عەلیزادە سزای دوو ساڵ دوورخستنەوە لە خزمەت، دوو ساڵ دوورخستنەوەی بۆ شاری فەنوج لە سیستان و بەلووچستان و ساڵێک قەدەغەکردنی چالاکییەکانی لە دنیای مەجازی بەسەردا سەپاوە.


1 ساڵ و 17 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگواستنی ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای خەڵکی ئاودانان، بۆ جێبەجێکردنی سزا سەپێندراوەکەی

ڕاگواستنی ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای خەڵکی ئاودانان، بۆ جێبەجێکردنی سزا سەپێندراوەکەی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن