ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “محەممەد شیاع سوودانى” بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.
ئەو سەردانەی سوودانی، لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە ۱۴ی خەزەڵوەر, لە بەغدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوەیەکیان هەبوو.
دوای کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هێرش و هەڕەشەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ سەر ئەمەریکا لە عێراق جێگەی قبوڵکردن نییە و ئێمە هەموو کارێک بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی خۆمان دەكەین".