دژەترۆری کوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا ڕایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە".
دژەترۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەیانیی ئەمڕۆ لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەنەتەقیوی کەوتە خوارەوە.