ئەمڕۆ چوارشەممە، ۱۷ی ڕەزبەری ۱٤۰۲ی هەتاوی، فەرمانبەرە فەرمییەکانی وەزارەتی نەوت، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەرانبەر بە چارەسەرنەکردنی داواکارییەکانیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران خوازیاری لابردنی تەواوەتی بڕی سەرووی مووچە و لابردنی سنووردارکردنی ساڵانی خانەنشینی و گەڕاندنەوەی لێبڕینی باجی زیادە و جێبەجێکردنی تەواوەتی مادەی ١٠ و پێدانی مووچەی پاشەکەوت و هەروەها دەستێوەردان نەکردن لە سندوقی خانەنشینی فەرمانبەران بوون.