زیاتر لە ٤٠٠ دەرمانسازی دەرمانخانەكانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی, لە بەردەم پارێزگاری كۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
ناڕازییان بەهۆی کەمیی دەرمان لە وڵاتدا لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، کەمیی شیری منداڵان و کەرەستەی پێویست لە وڵاتدا، قەرزی ڕێکخراوەکانی بیمە بە دەرمانخانەکان کە بووە هۆی ئەوەی زیاتر لە سەدا حەفتایان مایەپووچ بن، کرێی نایاسایی لەسەر ژمارەی مامەڵەی بانکی و وەرگرتنی پارە لە گیرفانی خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەروەها ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە خستنەبازاڕی پلاتفۆرمی نەرمەکاڵا کە لەلایەن آی آر جی سی کۆنتڕۆڵ دەکرێت بۆ فرۆشتنی دەرمان بە شێوەی ئۆنلاین دەربڕی.
ئەوان دەیانەوێت یاسای ساڵی ١٣٣٤ هەموار بکەنەوە و ڕێگری لە دامەزراندنی دەرمانخانەی نایاسایی دەوڵەتی بکەن، کە بووەتە هۆی بێکاری زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە وڵاتدا.