لە کاتێکدا زیاتر لە مانگێک بەسەر ڕفاندنی یەدوڵڵا نادری، لاوێكی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی مەریوان لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ئەم شارە تێدەپەڕێت، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراوەوە نییە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریست و ئیتلاعاتی سپای پاسداران, گرتنی ئەو هاووڵاتییە كوردەی ڕەتکردووەتەوە و دانی پێدا نانێت.
دوابەدوای دیارنەمان و ڕفاندنی ناوبراو، خانەوادەکەی لە بەر بێهەواڵی نیگەرانن لە ژیان و تەندروستیی ڕۆڵەكەیان، بەڵام بەرپرسانی دەزگای ترۆریستی ئیتلاعات و گەندەڵی قەزایی ڕژیم تا ئێستاش ئامادەنین هیچ وڵامێك لەو بارەیەوە بدەنەوە.