وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت زلهێزی ئابووریی جیهان، لە دیدارێکدا لە تۆکیۆ، داوایان لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران کرد کە پشتیوانی لە حەماس نەکات و سەقامگیریی ناوچەکە تێک نەدات.
گرووپی حەوت، بەرگریکردنی ئیسرائیلیان وەکوو مافی خۆی، بە پشتبەستن بە یاسا نێونەتەوەییەکان بەفەرمی ناسی و خوازیاری وەستانی شەڕ بۆ ناردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە بوون، بەڵام خوازیاری ئاگربەست نەبوون.