ئەمڕۆ هەینی ١٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی, کەشێکی توندی ئەمنی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری هێزە نیزامی و سەركوتكەرەكان لە دەوروبەری مزگەوتی موسڵی و مەكی لە زاهیدان جێگر کراون و تەنانەت ژنان لەلایەن مەئمورانی ژنەوە پشکنین دەکرێن. ژمارەیەكی زۆر لە هێزە بەکرێگیراو و بەناو ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژیم, لە شەقام و كۆڵانەكانی دەوروبەری موسەلا و مزگەوتی مەکی زاهیدان، كۆبوونەتەوە و کەشی ئەمنیی ئەو شارەیان توندتر کردوەتەوە و هاووڵاتییان بە ژنانیشەوە دەپشكنن.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا ڕێكخراوە نیزامی و بەناو ئەمنییەکانی ڕژیم کە ئەرکی خائینانەی سەرکوت و ترۆری هاووڵاتیانیان لەسەرە, بە توندی بە سەرکوت و گرتن و فشار هێنان هەڕەشەیان لە خەڵکی زاهیدان کردووە کە خۆیان لە چوون و ئامادەبوون بۆ موسەلای زاهیدان و مزگەوتی مەکی بەدوور بگرن.