گۆرانیبێژێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی بەلووچ، خەڵکی شاری سیریک لە ڕێگای خۆهەڵواسین لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی حال وش، ناسنامەی ئەو هونەرمەندە، ئارمان سەرزەهی، ٢٢ ساڵ و خەڵكی ئاوایی سەرزێ سەر بە شاری سیریك ڕاگەیەندراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان ناوبراو شەوی ڕابردوو بە بەکارهێنانی پەت لە ماڵی باوکی لە گوندی سەرزێ بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.