سەیدئەمین عەباسی، خەیروڵڵا حەقجوویان، پاکزاد تاهیری و نەوشاد تاهیری لە ئەندامانی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان، پاش چەند سەعات لێپرسینەوە و وەرگرتنی مۆبایلەکانیان، ئازاد کران.
بە پێی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیتلاعاتی ترۆریستی سپا بە فەرمانی دادستانی سەحنە، ئەم چوار ئەندامەی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسانی گرتووبوو, کە پاش چەند سەعات لێپرسینەوە و وەرگرتنی مۆبایلەکانیان ئازاد کراون.
ڕۆژی هەینی، ١٩ی خەزەڵوەر، ئەم چوار ئەندامەی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان لە خاڵی پشکنینی "پاتاق"، لە ١٥ کیلۆمیتریی ڕێگەی سەرپێڵ بۆ کرماشان گیرابوون.
ئەم چوار کەسە، لە کاتێکدا کە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد کە لە مورەخەسیدایە، لە سەحنەوە بەرەو کرماشان وەڕێ کەتبوون، لە کاتی گەڕانەوەدا گیرابوون.