ڕژیمی ئاخوندی ئیران لە درێژەی پشتیوانی لە تاقمی ترۆریستی حەماس، لە لوتکەی سەرانی سازمانی هاوکاریی وڵاتانی ئیسلامیدا، نەیتوانی بە ئامانجی خۆی کە هەوڵ بۆ تەحریم كردنی هەمەلایەنەی ئیسرائیل بوو بگەت.
هەرچەندە بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هیچ نیشانەیەکی دەستێوەردانی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران لە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی ئۆكتۆبردا نییە، بەڵام لێدوانی بەرپرسانی ڕژیمی ئێران و فەلەستینی و تەنانەت حەسەن نەسروڵڵا, سەرۆکی حیزبوڵڵا لە لوبنان دەیسەلمێنێت کە پشتیوانییە ماڵی و نیزامییەكانی ڕژیمی ئێران لە بنەڕەتدا هۆكاری ئەم هێرشە بوون. حەماس بە پشتیوانی دەسەڵاتدارانی ڕژیم، بێ گوێدانە ئازارەکانی خەڵکی غەززە، بەردەوامن لە پێداگری لەسەر دژایەتی لەگەڵ ئیسرائیل و هەوڵ بۆ لەنێوبردنی ئەم وڵاتە.