پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواکاری ئیسرائیل بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەی شەفا لەلایەن حەماس ڕەتکرایەوە

داواکاری ئیسرائیل بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەی شەفا لەلایەن حەماس ڕەتکرایەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەر وتی، حەماس داوای وڵاتەکەی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەی شەفا لە غەززەی ڕەتکردەوە کە بوەتە هۆی ئەوە ئەم نەخۆشخانەیە بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی چالاکییەكانی ڕابگرێ.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، نەتەنیاهوو لە وڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا شوێنی بارەگای حەماس لە ژێر نەخۆشخانەی شەفا ڕەوایەتی دەدات بە مەترسی خستنە سەر ژیانی کەسانی نەخۆش و منداڵان، وتی: لە ڕاستیدا شەوی ڕابردوو پێشنهادی پێدانی سووتەمەنیمان بۆ چارەسەری و یەکەکانی چاودێری و چارەسەرەکانی دیکە پێیان داوە، چونکە ئێمە هیچ شەڕێکمان لەگەڵ نەخۆش و هاووڵاتییانی مەدەنیدا نییە."
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئیسرائیل پلانی داناوە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە، وڵامەكەی دووبارە کردەوە و وتی: پێشنیارمان کرد سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەی شەفا دابین بکەین، بەڵام  ئەوان ڕەتیان كردەوە.


1 ساڵ و 8 ڕۆژ و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری ئیسرائیل بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەی شەفا لەلایەن حەماس ڕەتکرایەوە

داواکاری ئیسرائیل بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەی شەفا لەلایەن حەماس ڕەتکرایەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن