ئەمڕۆ دووشەممە ۲۲ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە وڵامی هێرشەکانی سەر سەربازانی ئەمریکی، بە هەمان شێوە ئەمریکا دوو پێگەی ڕژیمی ئێرانی لە سووریە بە ئامانج گرت.
لۆید ئۆستین ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا لە وڵامی هێرشەکانی سەر سەربازانی ئەمریکییە لە عێراق و سووریە، هاوکات جۆ بایدن ئەمڕۆ فەرمانی دەرکرد بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت ئەمریکا بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی دەکات.
بەرپرسێکی دیفاعی ئەمریکی ڕایگەیاند، دوو هێرشی ئاسمانی لە سوریە بۆ سەر گرووپەكانی هاوپەیمانی ڕژیمی ئێران كراوە، ئەمەش لە وڵامی زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریە و عێراقە.
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، یەکێک لە ئامانجەکان شوێنی هەڵگرتنی چەک بووە، ئامانجەکەی دیکە دامەزراوەیەکی “فەرماندەیی و کۆنترۆڵ” بووە.
شایانی باسە کە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە بۆردومانێکی ئەمەریکا بۆ سەر دێرەزوور کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش لە میلیشیاكان برینداربوون.