بەپێی ڕاپۆرتی “حاڵ وەش”، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر، سزای سەپێندراوی لەسێدارەدانی سێ زیندانیی سیاسی_ئەمنییەتی، لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان، جێبەجێ کرا.
ئەم ٣ کەسە بە بێ ئاگاداری و دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ خانەوادەکانیان و لە بێدەنگیدا لە سێدارە دراون.
ئەم سێ کەسە، ڕۆژی ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، لە لقی ٢ی دەزگای قەزایی بەناو ئینقلابی ڕژیم لە زاهێدان و بە تۆمەتی "افساد فیالارض لەڕێگەی هاوکاریکردنی گرووپە چەکدارەکانی دژبەری ڕژیم، هەر کامەیان بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون.
بەپێی ڕاپۆرتی “حاڵ وەش”،ئەم سێ کەسە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای زاهێداندا، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، بەتوندی شکەنجە دراون و ناچار بە دانپێدانان دژ بە خۆیان كراون.
ناسنامەی ئەم سێ زیندانییە، محەممەدكەریم باركزایی، تەمەن ٢٨ ساڵ، محەممەد بەراهوویی ئەنجومەنی تەمەن ٢٨ ساڵ و ئیدریس بیلرانی تەمەن ٣١ ساڵ پشتڕاست كراوەتەوە.