زیاتر لە ٦٠ کەس لە ئەندامانی پارلەمانی بریتانیا، لە نامەیەکدا بۆ ریشی سۆناک، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، داوایان كردووە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران، وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێ.
ئەم ٦٠ کەسە، بەهۆی بوونی دەستی سپای ترۆریستی پاسداران لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەكەدا, بەئەرکی وڵاتەکەیان دەزانن کە ترۆریست بوونی ئەم تاقمە جینایەتکارە پشتڕاست بکاتەوە و ڕایبگەینێت.