ئارتین ڕەحمانی لاوێکی تەمەن ۱٦ساڵ و خەڵکی ئێزە و یەکێک لە قوربانیانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکانی ژن ژیان ئازادی, لە شاری ئێزە بوو کە بە تەقەی ڕاستەو خۆی هێزە ترۆریست و سەرکوتکەرەکانی ڕژیم ئاخۆندی شەهید کرا.
هەروەها، خانەوادەی ناوبراو بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی کوڕەکەیان، سەرەڕای ڕێگری کردنی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهید کرانی ناوبراویان بە هێناو و ژەنینی ساز ودوڵەوە بە ڕێوە برد.
ئەمە لە کاتێکدا، لە چەند حەوتووی ڕابردوودا سەرەڕای ڕێگری کردنی بەردەوام، یادی ژمارەیکی زۆر لەو کەسانەی کە لە ناڕەزایەتییەکانی شۆڕشی ژینا شەهید کراون, بەرز ڕاگیراوە.