هێزە بەکرێگیراو و سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی بەلوچستان بە جێگیر كردنی ئۆتۆمبێلەكانی زرێپۆش و دژە گوللـە, کەشێکی توندی ئەمنیان دروست کردووە.
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هتاوی، فەرماندەی ئینتیزامیی هێزە سەرکوتکەرەکانی زاهیدان باسی لە جێگیرکردنی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لەم پارێزگایە، بە مەبەستی "پاراستنی ئەمنییەت و هەڵسوکەوتی توند لەگەڵ دژبەرانی ئاسیشی ناوچەكە" کرد.
مەبەستی دەسەڵاتدارانی ڕژیم لەم کارە, ئامادەکاری بۆ پێشگرتن لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی هاووڵاتییانی بەلووچ لە ڕۆژی هەینی و کۆتایی هینان بە هەینی خویناویەکانی شاری زاهیدان و بەتایبەت کۆبوونەوەکانی پاش نوێژی هینی لە مزگەوتی مەککی ئەو شارەیە.