خەباتمێدیا: مانگرتنی کرێکارانی نەیشەکەری حەفتەپە ئەمرۆ چوارشەممە 30ی خەزەڵوەر، لەشاری شووش، پێی نایە حەفدەهەمین رۆژی خۆی.
خەباتمێدیا: مانگرتنی کرێکارانی نەیشەکەری حەفتەپە ئەمرۆ چوارشەممە 30ی خەزەڵوەر، لەشاری شووش، پێی نایە حەفدەهەمین رۆژی خۆی.
ئەم مانگرتنانە لە دژکردەوەدا لەبەرانبەر نەدانی حەقدەست و هەروەها گرتنی کرێکاران و نوێنەرەکانیان و وەڵامنەدانەوەی ویست و داواکاریە رەواکانیان، لە بەرانبەر فەرمانداری رژیم لەشاری شوش دەستی پێکرد.
هەروەها لەو مانگرتنانەدا خانەوادەی کرێکارە گیراوەکان بەشداریان کرد.
کرێکارە مانگرتووەکان بە هەڵگرتنی وێنەی کرێکارە زیندانی کراوەکان و بە دروشمی کرێکارە زیندانی کراوەکان ئازاد بکەن بەردەوامیان بەو مانگرتنانە دا.