پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بڕیاری ماوەی بەندکرانی شێرکۆ حیجازی درێژ کرایەوه 

بڕیاری ماوەی بەندکرانی شێرکۆ حیجازی درێژ کرایەوه 
دەنگی خەباتی کوردستان

دەسەڵاتی گەندەڵی قەزایی ڕژیم لە شاری سەقز,  بڕیاری ماوەی بەندکرانی شێرکۆ حیجازی، بەرپرسی تۆپی پێی سەقز و چالاكی مەدەنی کە چەند ڕۆژ دوای گرتنی لەو شارەدا بۆ گرتووخانەی ئیدارەیترۆریستی ئیتلاعات لە سنە گواسترابووەوە، بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کردەوە.
شێرکۆ حیجازی کە پێشتر بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆری شکەنجە درابوو، ئێستا ماوەی دوو مانگ و پێنج ڕۆژ لە بەندکرانی تێدەپەڕێ. شایانی باسە کە ناوبراو لە چاوپێکەوتن و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش كراوە.
شێرکۆ حیجازی، نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانی ١٤٠٢ی هەتاوی, لەگەڵ لێدان و بێڕێزیکردن لە شەقامی شۆهەدای شاری سەقز گیراوە.


1 ساڵ و 3 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڕیاری ماوەی بەندکرانی شێرکۆ حیجازی درێژ کرایەوه 

بڕیاری ماوەی بەندکرانی شێرکۆ حیجازی درێژ کرایەوه 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن