کرێکارێکی کورد بە ناوی سەعدوون فەزلی، تەمەن ٣٠ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی شاری بۆكان بە شێوەیەکی گوماناوی لە كەرەج کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەعدوون فەزڵی دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بەمەبەستی کار چووەتە شاری کەرەج و دوای مانگێک لە بێسەروشوێنبوونی, تەرمەکەی لە شاری کەرەج دۆزرایەوە.
تەرمی ئەم کرێکارە لە دۆخێكدا ڕادەستی خانەوادەکەی کراوە و لە بۆكان بەخاک سپێردراوە، كە لەئەگەر زانیاری دان سەبارەت بەو بابەتە لەژێر هەڕەشەدا بوون.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی هۆكار و شێوازی کوشتنی ئەم هاووڵاتییە دەست نەکەوتووە، بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەن بە دەستێوەردانی دەزگا ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی حکوومەت لە کوشتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە دەكەن.