بەپێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، پەرستارانی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، لە حەوشەی ئەم نەخۆشخانەیە کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتییان بەڕێوەبرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا پەرستارەکان ناڕەزایەتییان بەرانبەر بە خراپی دۆخی ژیان و نەدانی موچەی ساڵی ١٤٠١, دەربڕی و بە هەڵگرتنی پلاکاردەوە زۆربەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەیان (جگە لە بەشەکانی چاودێریی تایبەت) بەجێهێشت و بەرەو بینای بەڕێوەبەرایەتی ڕۆیشتن.
هەروەها سدیق جدیدولئیسلام،
جێگری سەرۆکی گەشەپێدانی زانکۆ ئامادە بوو و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆبوونەیە کرد کە لە لەگەڵ كاردانەوەی پەرستارەكان ڕووبەڕوو بووەوە. ناوبراو ڕایگەیاند، تا چەند حەوتووی داهاتوو هیچ هەواڵێک لە پارەدان نییە.