پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بڵاو کردنی نامەیەکی مەهوەش سابت بۆ سەرکۆنەو مەحکوم کردنی هێرش بۆ سەر بەهاییەکان

بڵاو کردنی نامەیەکی مەهوەش سابت بۆ سەرکۆنەو مەحکوم کردنی هێرش بۆ سەر بەهاییەکان
دەنگی خەباتی کوردستان

مەهوەش سابت، بەندکراوی پەیڕەوی ئایینی بەهایی لە کاردانەوە بەدەستپێکی نوێی داواکران و لێکۆڵینەوە و بەندکردنی هاووڵاتیان لەلایەن ناوەندە بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم نامەیەکی بڵاو کردوەتەوە.
لەڕۆژانی ڕابردوو، هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەرماڵی ژمارەیەک هاووڵاتی پەیڕەوی ئاینی بەهایی لە هەمەدان، کەرەج و ئیسفەهان و لەگەڵ لێکۆڵینەوە ژمارەیەک لەم کەسانەیان بەندکرد.
مەهوەش سابت لە سەر لاپەڕەی گوڵڕۆخ ئێرانی لە کاناڵی ئیکس ئینستاگرام نووسیویەتی: لەپڕدا خاکی باب وباپیرانمان لێ زەوت کردین و ئێمە بوینە کەسانێکی دیکە، ئێمە پەیڕەوانی ئاینی بەهایی بۆ بوونی ژیانێکی ئاسایی لە ووڵاتی باب و باپیرانمان چل و پێنج ساڵە کە بەردەوام لە هەموو مافێک بێبەش دەکرێن و پشت گوێ دەخرێن.
خاتوو سابت هەروەها باسی لەوە کرد کە چۆن خۆی و خێزانەکەی مافی هاووڵاتیبوونیان لەدەستداوە و نووسیویەتی کە تەنیا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لە شوێنی کارەکەی و زانکۆ دەرکرا، هەروەها کارگەی هاوسەرەکەیشی دەستی بەسەردا گیرا، لەم نامەیەدا هەروەها نووسیوەیەتی، هەموو ڕۆژێک لە ڕادیۆ گوێم لەسێدارەدانی ژمارەیەک ناسیاو و دۆست بوو، لە سەدا سەد سەروەت و سامانی کۆمەڵگاکەمان و موڵک و ماڵی زۆرێک لە هاوباوەڕەکانم دەستی بەسەردا گیرا و نزیکەی ٢٥٠ کەسیش تەنیا لەبەر ئەوەی پەیڕەوی ئاینی بەهایی بوون لە سێدارە دران.
ناوبراولە کۆتایی نامەکەیدا نووسیویەتی، هاونیشتمانیشتمانیەکانم، چیرۆکەکەمان وەک یەکە تکایە ئێوە پشتگوێمان مەخەن و  گوێمان لێ بگرن. مەهوەش سابت کە لە ساڵی ۱۳۹۶ دوای دەساڵ ساڵ بەندکران لە زیندان ئازاد کرا، لە ٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ و لە سەرەتای شەپۆلی نوێی سەرکوتی بەهاییەکان لە ئێران جارێکی دیکە گیرا و دیسان سزای دەساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.


1 ساڵ و 1 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڵاو کردنی نامەیەکی مەهوەش سابت بۆ سەرکۆنەو مەحکوم کردنی هێرش بۆ سەر بەهاییەکان

بڵاو کردنی نامەیەکی مەهوەش سابت بۆ سەرکۆنەو مەحکوم کردنی هێرش بۆ سەر بەهاییەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن