پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیاندانی کۆڵبەرێک لە مەرزی ورمێ بەهۆی سەرماوە

گیاندانی کۆڵبەرێک لە مەرزی ورمێ بەهۆی سەرماوە
دەنگی خەباتی کوردستان

قەسیم کەریمی، کۆڵبەری کوردی خەڵکی ورمێ لەکاتی کاری کۆڵبەری لە شاخەکانی سنوری تورکیە، بەهۆی سەرماوە گیانیدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان شەوی یەک شەممە ۲۸ی خەزەڵوەر، قەسیم کەریمی کۆڵبەری خەڵکی گوندی فیروزیان، سەر بەناوچەی سۆما برادۆستی پارێزگای ورمێ، لەکاتی کاری کۆڵبەری لە شاخەکانی سنووری تورکیە، بەهۆی سەرماوە گیانی دا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، قەسیم کەریمی تەمەن ۳۲ ساڵ و خاوەنی دوو منداڵە.
بەپێی ڕاپۆرت و زانیاریەکان، لەسەرەتای ساڵی ۱۴۰۱ی هەتاوی لانیکەم دووکۆڵبەر لە مەرزەکانی بانە و ورمێ لەکاتی کاری کۆڵبەری وبەهۆی سەرماوە گیانیان داوە.


1 ساڵ و 1 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیاندانی کۆڵبەرێک لە مەرزی ورمێ بەهۆی سەرماوە

گیاندانی کۆڵبەرێک لە مەرزی ورمێ بەهۆی سەرماوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن