دوو میرمنداڵ بە ناوەکانی فەرزین نەبی تەمەن ۱۴ ساڵ و هێدی یوسفی ئەقدەم تەمەن ۱۶ ساڵ خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم ئاخوندی ئێران دوای گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی یەکشەممە ۲۸ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، فەرزین نەبی تەمەن ۱۴ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم لەم شارە لەشوێنی کارەکەی بەند کراوە.
هاوکات میرمنداڵێکی دیکە بەناوی هێدی یوسفی ئەقدەم تەمەن ۱۶ ساڵیش، لە ماڵی خۆیان لە پیرانشار لەدوای لێدان و سوکایەتیەکی زۆر, گیراوە.
ئەم کەسانە لەدوای لێدان و توندوتیژی لەلایەن بەکرێگراوە ترۆریستەکانی ڕژیمی ئاخوندی, گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسە کە هەتا ئیستا لە هۆی گرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵیان هیچ زانیاریەک لەبەردەست دا دانیە.