بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممه ٣٠ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی, بوومەلەرزەیەکی بە پلەی ٤.٧ ڕێشتەر, شاری زاهیدانی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان هەژاند و بوە هۆی ئەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان بڕۆنە دەرەوە.
میدیا ناوخۆییەکانی زاهیدان باسیان لەوە كردووە کە تا ئێستا ٢٥ کەس بەهۆی ئەو بوومەلەرزەوە بریندار بوون، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئاماری زیانەکان لەبەردەستدا نییە.
دانیشتووانی شاری زاهیدان ڕایانگەیاندووە، زۆرێک لە باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون درزیان داوە.
هەروەها خوێندکارانی زانکۆکانی زاهیدان بەشەناوخۆییەکانیان چۆڵ كردووە و لە فەزای کراوەی ناوچەی بەشەناوخۆییەکان نیشتەجێ بوون.
دوای ئەم بوومەلەرزەیە، بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیانی شاری زاهیدان وەك ئامادەكارییان بۆ ئەگەری هەر ڕووداوێك لە بەردەم بەنزینخانەکان بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی ڕیزیان گرتووە.