خەباتمێدیا: بەتێپەڕین لە بەرجام هیچ شتێک بە دەست ناهێنن.
خەباتمێدیا: بەتێپەڕین لە بەرجام هیچ شتێک بە دەست ناهێنن.
رۆژی سێشەممە ۱۲ی پوشپەڕ، رۆحانی هەڕەشەی کرد کە ئێران پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی نابێ، و هەروەها ووتی لە ۱٦ی پوشپەڕ ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم زیاتر دەکەین و لە سنووری ۳و ٦· لەسەد تێیدەپەڕێنین، و رئاکتۆری ئاوی قورسی ئەراک دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی رابردوو. لەدوای ئەم قسانەی رۆحانی فەڕانسە وریایی دا بە رژیم و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە ووتی، رژیمی ئاخوندی بە تێپەڕین لە بەڵێنەکانی بەرجام هیچ شتێک بە دەس ناهێنێ، ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە رژیمی ئاخوندی بە لەبەرچاونەگرتنی بەڵێنەکانی تەنیا دەبێتە هۆی زیادبوونی شەڕو پێکدادان لە ناوچەکە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە ووتی: بەم هۆکارە ئێمە و هاوپەیمانانمان لە یەکێتی ئوروپا بەجیددی داوا لە رژیمی ئاخوندی دەکەین تا لەم هەنگاوە کە کۆکردنەوەی ئۆرانیۆمە بکێشێتەوە و بگەڕێتەوە ولە هەموو کردەوەکانی کە دەبێتە هۆی لاوازی بەڵێنە ناوکەییەکانی خۆی دەس هەڵگرێ.
پاشەکشە لە بەرجام هەڵەی گەورەی رژیمی ئاخوندیەØ›
بۆریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئینگلیس ،پاشەکشەی رژیمی ئاخوندی لە بەرجام بە هەڵەیەکی گەورەی ناوبرد و ووتی: داوا لە رژیمی ئاخوندی دەکەم لەبارەی ئاکامی پاشەکشێ لە بەرجام و پێشێلکردنی بەڵێنەکانی زیاتر بیرکاتەوە، هەروەها ووتی باوەڕم وایە رژیمی ئاخوندی دەبێ لە بەرجام بمێنێتەوە و بە پێچەوانەی ئەمە تووشی هەڵەیەکی گەورە دەبێت .
وریایی دانی ئامریکا بە رژیمی ئاخوندیØ›
رۆژی ۱۰ی پوشپەڕی ۹٨،سەرۆک کۆماری ئامریکا لە دژکردەوەێک لە بەرانبەر پێشێلکردنی بەڵێنەکانی بەرجام لەبارەی کۆکردنەوەی پیتاندنی ئۆرانیۆم، وریای دا بە رژیمی ئاخوندی و ووتی لەگەڵ ئاگر یاری نەکات.
وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە ڕاگەێندراوێکدا ووتی:رژیمی ئاخوندی هەنگاوی نوێ بۆ بەرەو پێش بردنی زیادەخوازیەکانی ناوکەیی هەڵدەگرێ ،و سەرەکیترین حکومەتی پشتیوانی ترۆریزم لە جیهاندایە و بەکەڵک وەرگرتن لە پڕۆگرامی ناوکەیی بۆ باج وەرگرتن لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و هەڕەشەی ئەمنیەتی ناوچەیی درێژەی ئەدات.