كۆشكی سپی بە ناو بردن لە رژیمی ئێران لە ڕۆڵ گیڕان بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە بازرگانییەكە لەگەڵ حوسییەكان، ئەو رژیمەی بە تاوانبار ناو برد.
جان کربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، دەستبەسەرداگرتنی کەشتیی "گالاكسی لیدەر" لەلایەن میلیشیا حوسییەکانی یەمەن لە دەریای سوور، بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد و ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاخونی ئێران لەو كارەدا لەگەڵ حوسییەکان هاوبەشە.