سەلام (شاهین)ئازەری، هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزه بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۲۷ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، سەلام ئازەری تەمەن ۴۰ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم بەند کرا.
بەووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گیرانی ئەم هاووڵاتیە بەبێ بەڵگەی یاسایی و لە شوێنی کارەکەی، لەگەڵ لێدان و توندوتیژی گیراوە ، هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکان، ماڵی ئەم هاووڵاتیەیان پشکنیوە. هەروەها بەدواداچوونی خانەوادەی ئەم هاووڵاتیە هیچ ئاکامێکی نەبووە.
شایانی باسە کە لە کاتی گرتن و بەند کرانی ئەم هاووڵاتییە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنوسی ناوبراو لە پێش دەست دا نییە.