بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، عوسمان مامە, هاووڵاتیەکی تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی لە شاری بۆکان، لە لایەن ترۆریستە سەرکوتکەرەكانی حکوومەتەوە گیراوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی خانەوادەی عوسمان مامە نووسیویەتی; ساڵێک بەسەر گرتنی عوسمان مامە تێدەپەڕێت و تا ئێستاش خانەوادەکەی نەیانتوانیوە هیچ هەواڵێکیان سەبارەت بەو هاووڵاتییە کوردە دەستکەوێت.
هەروەها دەوترێ له ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا و دوای گرتنی عوسمان مامە، خانەوادە ناوبراو چەندین جار لە لایەن دەزگا سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەكانی حكوومەتەوە لە بۆکان بانگهێشت کراون و لێکۆڵینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە.