مەحموود ئەمیری موقەدەم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تێچووی ئێعدامەکان بۆ دەسەڵاتدارانی خوێنڕێژ و مرۆڤکوژی ئاخوندی زیادتر دەکات، وریایی دا کە ئەگەر لە سێدارەدانی میلاد زەهرەوەند لەگەڵ کاردانەوەی توندی خەڵک و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەوڕوو نەبێتەوە، خۆپیشاندەرانی زیاتر مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەر دەبێ و ئەم ڕێژەیە بەردەوام لە هەڵکشاندا دەبێ.