پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ۱۷ ساڵ لە سنوری بانە

کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ۱۷ ساڵ لە سنوری بانە
دەنگی خەباتی کوردستان

فاڕووق عەلی زادە مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۷ ساڵ و خەڵکی ڕەبەت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کەوتۆتە بەر دەسڕێژی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ئەم سنوورە و بەو هۆیەوە گیانی دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان سەعات دووی نیوەشەوی یەک شەممە ۵ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، ئەم کۆڵبەرە گەنجە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریست و بکوژەکانی سنوری  هەنگەژاڵی بانە کوژراوە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم میرمنداڵە، لەکاتی کاری کۆڵبەری، بەبێ ئاگاداری پێش وەختە بەفیشەکی ساچمەیی تەقە لەسەری دەکرێت و دەست بەجێ گیان ئەدات.
بە پێی بەڵگە و ئامارە فەرمیەکان، لە دوو مانگی ڕابردوو لانیکەم ۷ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لە سنورەکانی کوردستان کوژراون. هەروەها لە مانگی خەزەڵوەر، لانیکەم ۱۰ میرمنداڵی کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان بریندار کراون، کە ۸ کەس لەو ڕێژەیە لە سنوری هەنگەژاڵی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە ڕویداوە.

11 مانگ و 26 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ۱۷ ساڵ لە سنوری بانە

کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ۱۷ ساڵ لە سنوری بانە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن