مێهدی جەوانمەردی، چالاکی مەدەنی کورد، لەلایەن دادگای دێگولان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانی داسەپاو بەسەری دا بانگهێشت كرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر لە لایەن دەسەڵاتی گەندەڵی قەزایی ڕژیم و لە دادگاییەکی نادادپەروەرانە بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر, پانزە ساڵ و هەشت مانگ زیندانی لەسەردا سەپا.
ناوبراو لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو و لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی ترۆریستی ئاخوندی و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی سنە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.