پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گەمارۆی نەوتیØ› هێزی دەریایی ئینگلیس دەست بەکار بوو.

گەمارۆی نەوتیØ› هێزی دەریایی ئینگلیس دەست بەکار بوو.

خەباتمێدیا: هێزی دەریایی ئینگلیس و کاربەدەستانی جەبەل تاریق،نەوتهەڵگرێکی گەورە کە هەڵگری نەوتی ئێران بوو بەرەو سوریە وەڕێ کەوتبوو، لە ئاوەکانی ئەم ناوچەیەدا دەس

خەباتمێدیا: هێزی دەریایی ئینگلیس و کاربەدەستانی جەبەل تاریق،نەوتهەڵگرێکی گەورە کە هەڵگری نەوتی ئێران بوو بەرەو سوریە وەڕێ کەوتبوو، لە ئاوەکانی ئەم ناوچەیەدا دەستیان بەسەردا گرت. بەپێی هەواڵی گاردیەن ،هێزی دەریایی ئینگلیس دەستی بەسەر نەوت هەڵگرێک کە دەوترێ هەڵگری نەوتی ئێران و سوریە بوو داگرتووە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم کەشتیە لە ئێرانەوە بەڕێ کەوتووە و زانیاریەکانی رێگا دۆزەرەوە دەری دەخات کە ئەم کەشتیە بەجێی بڕیاری رێگای نزیکتر رێگای سوئێز رێگایێکی دوورتری لە لووتکە شاخەکانی ئافریقا هەتا جەبەل تاریقی بڕیوەØ›رێگاێیک کە لەوانەیە بۆ شوێن وون کردن هەڵبژێردرابێ. کاربەدەستانی ئینگلیس نیشتەجێ لە جەبەل تاریق رایان گەیاند هۆکاری تەواومان لە بەردەست دا بووە هەتا هاوشێوەی گەمارۆکانی ووڵاتە هاوپەیمانەکانی ئوروپا،کەشتی گریسی 1کە هەڵگری نەوتی خاوو بووە و دەبردرایە پاڵاوگەی بنیاس لە سووریە بیوەستێنن. دەوڵەتی جەبەلتاریقیش لە بەیاننامەیێک دا رایگەیاند کە بەپێی ئەو بەڵگانە نەوت هەڵگری (گریس-۱)(Grace)هەڵگری نەوتی ئێران بۆ گواستنەوەی بۆ پاڵاوگەیێک لە سووریە بوە.


5 ساڵ و 4 مانگ و 15 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گەمارۆی نەوتیØ› هێزی دەریایی ئینگلیس دەست بەکار بوو.

گەمارۆی نەوتیØ› هێزی دەریایی ئینگلیس دەست بەکار بوو.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن