ئەیوب کەریمی، ئەنوەر خزری، خوسرەو بەشارەت، داود عەبدوڵڵاهی، کامەران شێخە و فەرهاد سەلیمی، شەش زیندانیی عەقیدەتیی کوردن کە لە ساڵی ٩٤ لە دادگایییەكی نادادپەروەرانەدا لەلایەن سیستەمی دادوەریی گەندەڵی ڕژیمی ئاخوندی حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.ناوبراوان لە ساڵی ٨٨ لە لایەن بەکرێگیراوانی حکومەتی لە شاری سەقز گیرا و دوای ئەوەی تووشی شکەنجەی جەستەیی و دەروونی بوون، بە تۆمەتی ساختەی "افساد فی الارض" لە دادگایەک بە سەرۆکایەتیی "محەممەد موقیسە" حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا.سزای لەسێدارەدانیان لە دادگای باڵا هەڵوەشێنرایەوە، بەڵام دادوەری مەرگ، ئەبولقاسم سەڵاواتی، لە ساڵی ٩٧ جارێکی دیکە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکردن.قاسم ئابەستە، یەکێکی دیکە لەو زیندانییە عەقیدەتییە سوننە كوردانەیە کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا دوای بەرگەگرتنی ١٤ ساڵ زیندانی حوکمی لەسێدارەدانی جێبەجێ کرا.