ڕۆژی دووشەممە، ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، کامەران ساختمانگەر دوای چوونی بۆ لقی چواری جێبەجێکردنی حوکم لە شاری سنە، بۆ زیندانی سنە گوازرایەوە.
مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، كامران ساختمانگەر لەلایەن لقی یەکەمی دەزگای گەندەڵی قەزایی دەسەڵات لە شاری سنە, حوکمی پێژماردنی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو پێشتر لە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەكان، هێزە ئەمنییەکان لە ماڵی تایبەتی خۆی لە شاری سنە گرتیان و دواجار لە ١٧ی ڕەشمەی ساڵی ڕابردوو ئازاد کرا.
شایانی باسە که ناوبراو بەهۆی چالاکییەکانییەوە پێشتریش گرتویانە و بەندکراوە.