دوای پشتیوانیی ئیلان ماسك، خاوەنی تۆڕی كۆمەڵایەتیی “ئێكس”، لە ئیسڕائیل لە وتووێژی دوێنی لەگەڵ نەتەنیاهوو لە دژی حەماس، “گیلاد ئاردان”، نوێنەری ئیسڕائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە “ئێكس”، نووسی: ئێستا کاتی کردەوەیە. کەسانی وەک عەلی خامەنەیی, ڕێبەری دیکتاتۆری ڕژیمی ئاخوندی ئێران, کە دەیانهەوێت یەهوودیەکان کۆمەڵکوژ بکەن و وڵاتی ئیسرائیل لەنێو بچێت، دەبێت لە ئیکس و هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەر بکرێن.