پەرستارانی فریاکەوتنی پزیشکیی لە مەشهەدیش چوونە ڕیزی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی پەرستاران. پەرستارانی فریاکەوتنی پزیشکیی مەشهەد، لە ناڕەزایەتی بە زیاد كردنی كاتی كار كردنی زۆری و بە پڕکردنەوەی فۆڕم و واژۆکردن و ڕادەستکردنی بە بەرپرسانی زانکۆ و بەشی فریاکەوتن، کۆبوونەوهیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کوردستان و خوزستان کۆبوونەوەی ناڕەزایی کارمەندانی پزیشکی بەڕێوەچووە و پەرستاران داوا دەكەن داواکارییەکانیان چارەسەر بکرێت.
هەروەها پەرستارانی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەهواز بە ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ لە بەردەم بینای پارێزگای خوزستان، بەرامبەر بە دۆخی خراپی ژیان و کەمیی ئاستی مووچە ناڕەزایەتییان دەربڕی.