خەباتمێدیا: بەپێچەوانەی هەموو ئیدیعا بەتاڵەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی رژیمی ئاخوندی ئیران لەپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی نەخوێندەواری لەوڵات، یەکێک لە کار
خەباتمێدیا: بەپێچەوانەی هەموو ئیدیعا بەتاڵەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی رژیمی ئاخوندی ئیران لەپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی نەخوێندەواری لەوڵات، یەکێک لە کاربەدەستانی حکومەت ووتویەتی: لە ئێستادا لانیکەم ٨ ملیۆن نەخوێندەوار لەوڵاتدا بوونی هەیە.
بەپێی راپۆرتی ئیسنا: بەرێوەبەری گشتی دەفتەری دەورەکانی بارهێنانی سەواد ئاموزی وەزارەتی بارهێنان و پەروەردە بە ئاماژەکردن بەو خاڵەی کە بوونی کەسانێکی کە لەدەرس خوێندن دواکەوتون لە هەر کۆمەڵگایەکدا شتێکی ئاساییە، ئیدیعای ئەوەی کردووە کە ئەم بابەتە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە دەرسەدێک نەخوێندەوار لە کۆمەڵگادا هەبێ.
ئەم ئامارو ئەژمارە لەحاڵێکدا راگەێندراوە کە زۆربەی کارناسانی بابەتی پەروەردە، نرخی راستەقینەی نەخوێندەواری لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندان زیاتر هەڵدەسەنگێنن. بۆیە رێژەی زۆری نەخوێندەوارەکان لە چینی فەقیرو هەژار و کەسانی دێهاتی وپەراوێز نشینی شارەکانن کە فەقرو فەڵاکەت هەموو ژیانیانی گرتۆتەوە.