پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دۆستێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد 

دۆستێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد 
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

 

بە پێی هەواڵێک كە بە دەنگی خەباتی كوردستان گەیشتوە کاک عەبدوڵا سەعیدپوور ناسراو بە کاکە عەبەی کانی سوور  دۆستی دێرین و دڵسۆزی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە دوای چەند ساڵ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.  

 کاک عەبدووڵا کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی سازمانی خەبات بوو كە چەند كەس لە ئەندامانی خانەوادە و کەس و کاری، پێشمەرگە و ئەندامی دڵسۆزبە ڕێبازی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانن.  
بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدووڵای سەعیدپوورەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەعیدپوور، شەریفی و تێکڕای خەڵکی کانی سوور و شاری بانە پێشکەش دەکەین و سەبر و خۆڕاگریان لە خوای دلۆڤان بۆ دەخوازین. هەروەها لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک عەبدوللا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

11 مانگ و 22 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دۆستێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد 

دۆستێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن