بە داخەوە ڕۆژی چوارشەممه ٨ی سەرماوەز جارێكی دیكە ڕژیمی نهگریسی ئاخوندی جینایەت و تاوانێکی دیکهی دژ به کورد و مرۆڤایهتی لە بەرانبەر تێكۆشەرانی كوردستان بەڕێوەبرد و كاك ئەیوب کەریمی، زیندانی سیاسی کوردی لە دوای ١٤ ساڵ شكەنجەو بةند كردن ئیعدام و شەهید كرد.
شەهید كاك ئەیوب کەریمی لە گەڵ شەش چالاكی سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری دیكە بە ناوەكانی (داود عەبدوڵایی،فەرهاد سەلیمی،ئەنوەر خزری،خسرەو بەشارەت،كامەران شێخە وە قاسم ئابەستە) لە لایەن بەشی ٢٨ لە داداگای بە ناو شۆڕش لە تاران بە سەرۆكایەتی حاكمی جینایەتكار محەممەد مەقیسەیی (ناسریان) بە تاوانی چالاكی دژی ڕژیمی ئاخوندی حوكمی ئیعدامیان بە سەردا سەپێندراوە.
ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بە ناوی دیفاع لە ئیسلام و موسڵمانان سەرمایەی خەڵكی ئێران خەرجی گروپ و تاقمە ترۆریستیەكان لە سەرانسەری جیهان دەكا بەڵام تێكۆشەرانی كورد و ئێرانی بە تاوانی كورد بوون و بە تاوانی ئازادیخوزای و موسڵمان بوون، ئیعدام و شههید دەكات.
ئەو ڕژیمە بە ئیعدام و شەهید كردنی موسڵمان و مەسیحی و ئەهلی حەق و خاوەن باوەڕانی دیكە لە ئێراندا، سەلماندویەتی پێشەنگی تاوانكاریەو هیچ سنوورێكی بۆ جینایەتكاریی لە دژایەتی گەلانی ئێران نەهێشتۆتەوە.
بة بؤنةى ئیعدام و شەهید كرانی كاك ئەیوب کەریمی، بە ناوی خۆم و تێكۆشەرانی ڕیزەكانی سازمانی خەبات ئەو جینایەت و تاوانە مەحكوم دەكەم و سەرەخۆشی و هاوخەمی بە خانەوادەو خزم و ناسیاوانی شەهید ئەیوب کەریمی و خەڵكی شاری مەهابادو جەماوەری كوردستان ڕادەگەێنم.
داوا لە ڕێكخراوە جیهانیەكانی پارێزەری مافی مرۆف و ڕێكخراوەكان و دامەزراوەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان دەكەم هەوڵی كاریگەرو بە پەلە بدەن بۆ ڕزگار كردنی گیانی (داود عەبدوڵایی،ئەنوەر خزری،فەرهاد سەلیمی،كامەران شێخە،خسرەو بەشارەت و قاسم ئابەستە) و تێكڕای زیندانیانی سیاسی حوكمدراوانی سیاسی لە ئێراندا.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
پێنجشەممە ۹ ی سەرماوەزی ۱٤٠۲
٣٠ ی نوامبری ٢٠٢٣