لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگەی سنە - مەریوان ٤ کەس گیانیان دا و ٥ كەسیش بریندار بوون.
ڕۆژی چوارشەممە، لەسەر ڕێگای نوێی سنە بۆ مەریوان، لە نزیک گوندی تیژتیژ، ڕووداوی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پژۆ و پراید ڕوویدا.
لەم ڕووداوە دا هەر ٤ سەرنشینی ئۆتۆمبێلی پراید دەستبەجێ گیانیان داوە و هەروەها ٥ سەرنشینی ئۆتۆمبێلی پژۆكەش بریندار بوون، کە باس لەوە دەکرێت باری تەندروستیی دوو کەسیان ناجێگیرە.