ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و شارەوانی لەگەڵ ١٥ لۆدەر، سەعاتی ٢ی سەرلەبەیانی چەندین ماڵی خەڵکی بەلووچیان ڕووخاند.
دەوترێت بەر لە وێرانکردن کارەبای ئەم ناوچەیەیان بڕیوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەنێویان بردووە، ئەمەش وایکردووە کەلوپەلی خەڵک لەژێر داروپەردوودا بمێنێتەوە.